زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شەنگال



ئەمڕۆ جوارشەممە، ئیڤان فایەق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند زیاتر لە یەک هەزار ئاوارەی یەزیدی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی حێراق ئاماژەی بەوەکرد، یەک هەزار و ١٥٠ ئاوارەی ئێزیدی لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکانەوە لە پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی سنوری قەزای شەنگال.

باسی لەوەشکرد، ناوچەکان و گوندەکانی ناوچەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێێەکان لە هەردوو پارێزگاکە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پارێزراون.”

وتیشی، “وەزارەت دڵنیایی داوە لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە کەمپەکانەوە بۆ ناوچەکانیان و ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە ئاوارەکان لە کەمپەکانی دهۆکەوە بۆ ناوچەکانیان لە شەنگال دەگەڕێنەوە.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو: تەنها سەرچاوەی بژێویمان مووچەیە
پێشت پزیشکانی نیشتەجێی خولاو: تەنها سەرچاوەی بژێویمان مووچەیە
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار