پەرلەمانتارێکی عێراق باسی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند چاوەڕێی گەیشتنی داتاکانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن بۆ درێژەدان بە هەوڵەکانی دابەشکردنی مووچە لە بەغداوە.

حسێن موئنیس، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، یەکێك لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ وەزیرانی دارایی هەرێم و فیدراڵیدا باس کران، پرسی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو لە لایەن بەغداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕێی داتاکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ درێژەدان بە هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیە.

حسێن موئنیس کۆبوونەوەکەی بە هەنگاوێکی باش وەسفکرد بۆ چارەسەکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ڕاشیگەیاند، داهاتی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکە بوو لەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکەدا باس کرا و هەژمارێکی بانکییش بۆ داهاتەکانی هەرێم کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا کارا نەکراوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە
ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان لە مەترسی تەقینەوەی “مین” ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان لە مەترسی تەقینەوەی “مین” ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار