تەرمی هاووڵاتیەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە



بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە شارۆچكەی كەلار تەرمی هاووڵاتیەک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، كە شوێنەواری فیشەكی تاپڕی پێوەیە.

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، تەرمی هاووڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، كە شوێنەواری فیشەکی تاپڕی پێوە بووە، بەڵام دیارنییە خۆی کوشتووە یان کوژراوە.

ڕاشیگەیاندووە، کەسەکە ناوی (ج. ع)ـە و فەرمانبەرە لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار.

جەختیشی كردۆتەوە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

دارایی عێراق كاتی ناردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
پێشت دارایی عێراق كاتی ناردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
کارەبای قەزایەکی هەرێم بە تەواوی کرا بە پریپەید
دواتر کارەبای قەزایەکی هەرێم بە تەواوی کرا بە پریپەید
ەیوەندیدار