کارەبای قەزایەکی هەرێم بە تەواوی کرا بە پریپەید



ئامێدی وەک یەکەم شارۆچکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە خاوەن سیستمی پریپەیدی کارەبا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆژەی پریپەیدی کارەبا لە سەنتەری شارۆچکەی ئامێدی جێبەجێ کرد و لە ئێستادا کاری پێ دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئێستا هاووڵاتییان ئامێدی “دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن”.

وەزارەتی کارەبا دەربارەی سیستمەکە ڕایگەیاند، پریپەید سیستمێکی پێشکەووتووی جیهانییە و بەهۆیەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئابوورییانە کارەبا بەکار دەهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە پلانی وەزارەتی کارەبا دایە ئەم سیستمە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

تەرمی هاووڵاتیەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
پێشت تەرمی هاووڵاتیەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
ئێران و هەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوانیان دەدەن
دواتر ئێران و هەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوانیان دەدەن
ەیوەندیدار