سلێمانی؛ نرخی کارەبای مۆلیدەی ستییەکان دیاری کرا



کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی ستییەکانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دیاری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی (10) تشرينى یەکەم دیاریکرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەکۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانى ناو شارى سلێمانى، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (281) دینار.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

ئەڵمانیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
پێشت ئەڵمانیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
حکومەتی عێراق: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، عێراق وێران دەکات
دواتر حکومەتی عێراق: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، عێراق وێران دەکات
ەیوەندیدار