ئەڵمانیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن



بۆریس بیستوریوس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەهۆی تەشەنەکردنی زیاتری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوادەکات وڵاتانی ئەوروپ خۆیان بۆ جەنگ ئامدە بکەن و هۆشداریدا لە دروستبوونی جەنگ لە ئەوروپادا.

لە چوارچێوەی بەشداری کردنیدا لە بەرنامەیەکی کەناڵی زێد دی ئێفی ئەڵمانیدا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتی، لەوبڕوایەدام ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جوڵە سەربازییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا بەتایبەتی هەڕەشەن لەسەر ئەڵمانیا بۆیە لەبارەی دروست بوونی جەنگەوە لە ئەوروپا هۆشداریدا.

بۆریس ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەڵمانیا بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات و ئەوەش ئەرکی سوپا و خەڵکی ئەڵمانیایە، دەڵێت. پێویستە ئەڵمانیا ئامادەبێت بۆ جەنگ. وتیشی، وڵآتەکەی تەواوی هەوڵەکانی خۆی لەپێناو تەشەنە نەکردنی زیاتری گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جەختی لەوەشکردەوە، ” ماوەیەکی زۆرە ئەڵمانیا پشتگوێ خراوە و بەداخەوە هەموو ئەو شتانەی لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا گەندەڵی تێداکراوە ناتوانرێت قەرەبوو بکرێنەوە لە ماوەی ١٩ مانگدا”، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەڵمانیا تا کۆتایی ئەم دەیەیە لە دۆخێکی تەواو جیاوازدا دەبێت.

نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە
پێشت نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە
سلێمانی؛ نرخی کارەبای مۆلیدەی ستییەکان دیاری کرا
دواتر سلێمانی؛ نرخی کارەبای مۆلیدەی ستییەکان دیاری کرا
ەیوەندیدار