“هەوڵ دەدرێت مووچەی ١١٤ هەزار مووچەخۆر بخرێتە سەر بەغدا”



پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای دەکات کە هەوڵێك هەیە مووچەی ١١٤ هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی جیا بکرێتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانبەرانی دیکەی عێراق مووچە وەربگرن.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەوڵێك هەیە تا بتوانرێت مافی ١١٤ هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی جیا بكرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئەگەری سەرگرتنی ئەو هەوڵەدا، هەموو مانگێك مووچەی ئەو ١١٤ هەزار کەسە لەگەڵ مووچەخۆرانی بەغدا خەرج دەكرێت.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی سەبارەت بەو ٧٠٠ ملیارەی بڕیار بوو بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت وتی: “لایەنە عێراقییەکان تائێستایش بەگومانەوە دەڕواننە ڕاپۆرتی پاكتاوی هەرێم”.

ڕاشیگەیاند، دەبێت هەرێم شەفافتر و ڕاشكاوەنە بچێتە نێو گفتوگۆی بودجە بەگشتی كە بڕیارە پێش كۆتایی ساڵ ئەو بڕگانەی ناکۆکییان لەسەرە هەموار بکرێنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆش شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتگۆکردن لەسەر ئەو پرسە داراییانەی بە چارەسەرنەکراوی لە نێوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە.

ئوردن داوای سیستمی موشەکی پاتریۆت لە ئەمریکا دەکات
پێشت ئوردن داوای سیستمی موشەکی پاتریۆت لە ئەمریکا دەکات
ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی لە سوریا بۆردوومانکرد
دواتر ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی لە سوریا بۆردوومانکرد
ەیوەندیدار