ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی لە سوریا بۆردوومانکرد



تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، هیزە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی هێزەکانی سوریایان لە شاری درعا بە ئامانج گرتووە و لەئەنجامی هێرشەکان زیانی گیانی بەر ئەو شوێنانە کەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک لەدژی ئەو موشەکانەی لە سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابوون چەند ئامانجێکیان لە سوریا بۆردوومانکردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، ترس هەیە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین سەربکێشێت بۆ جەنگێکی هەرێمی و گەورەتر ببێت.

لایخۆیەوە، سوپای ئیسرائیل لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی سەربازی لە سوریا کە مووشەک لێیەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابوو.

ترس لە فراوانبوونی شەڕەکە لەکاتێکدایە، بەبەردەوامی هێرش دەکرێتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، لەلایەکی ترەوە حزبوڵای لوبنانی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و ڕووبەڕووبووەنەوە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە سنوورەکان لەنێوانیاندا دروست دەبێت و ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەرهێرشێک دەکات کە بکرێتە سەریان.

“هەوڵ دەدرێت مووچەی ١١٤ هەزار مووچەخۆر بخرێتە سەر بەغدا”
پێشت “هەوڵ دەدرێت مووچەی ١١٤ هەزار مووچەخۆر بخرێتە سەر بەغدا”
هەرێمی کوردستان پێش شاندەکە، ڕاپۆرتێکی بۆ بەغدا نارد
دواتر هەرێمی کوردستان پێش شاندەکە، ڕاپۆرتێکی بۆ بەغدا نارد
ەیوەندیدار