هەرێمی کوردستان پێش شاندەکە، ڕاپۆرتێکی بۆ بەغدا نارد



شاندی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە دەچێتە بەغدا و پێش خۆیشی ڕاپۆرتێکی دەربارەی داهات و خەرجی سێ مانگی ڕانردووی بۆ بەغدا ڕەوانە کرد.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بگاتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە داراییانەی بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.

پێشتر میدیای فەرمی پارتی و یەکێتی بڵاویانکردبووەوە کە شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە دەچێتە بەغدا.

پێش سەردانەکەش وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە (میزان مراجعە) ی مانگەکانی تەموزو ئاب و ئەیلولی هەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، کە سەرجەم داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕوون کراوەتەوە.

ڕەوانەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە میدیا عێراقی و ناوخۆییەکان باسیان لەوەکردبوو، یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا، نەگەڕاندنەوەی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەیە بۆ وەزیری دارایی عێراق.

لەگەڵ ئەوەی لە دەستپێکی مانگی ١١ نزیک دەبینەوە، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە و بەو هۆیەشەوە مامۆستایان دەوامیان بایکۆت کردووە.

ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی لە سوریا بۆردوومانکرد
پێشت ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی لە سوریا بۆردوومانکرد
ماوەی دوو رۆژە ژنێکی کورد لە سعودیە بێسەروشوێنە
دواتر ماوەی دوو رۆژە ژنێکی کورد لە سعودیە بێسەروشوێنە
ەیوەندیدار