٤١٦ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت



بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ جێبەجێدەکرێت، لە بەشی یەکەمدا  ٤١٦ کەس لێی سوودمەند دەبن، لە داهاتوودا کاردەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر بەشەکانی دیکەی زیندانیانی سیاسی.

ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، لە ڕێگەی ئەنجامدانی تیروپشکەوە ٤١٦ پارچە زەویی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت، زەوییەکان دەکەونە ناوچەی کەڵەوانان و هەر زەوییەک ١٥٠ مەتر چوارگۆشەیە.

بەهادین عەزیز، سەرۆکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوییەکان ڕایگەیاند، ” لە کۆی هەزار و ١٠٠ زیندانی سیاسی، ئەمڕۆ لە ڕێگەی تیروپشکەوە ٤١٦ پارچە زەوی دابەشدەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” ئەم زیندانییە سیاسیانە نزیکەی ٥ هەزار و ٢١٦ کەس دەبن وەجبەی ١ تا ٨ یان پێدەوترێت، ئەمڕۆ وەجبەی ٦، ٧ و ٨  کە تا ئێستا نەیانتوانیووە سوودمەندببن، زەوییەکان وەردەگرن”.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی شاری سلێمانی، ڕایگەیاند، ” بڕیاری دابەشکردنی زەوییەکان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی قوباد تاڵەبانی لە ساڵی ٢٠١٨، بەڵام ئەو کاتە زەوی نەبوو تا دابەشبکرێت، ئێستا شارەوانی بڕیاریداوە و زەوییەکانی بۆ دابینکردوون، بۆیە مامەڵەکان تەواو بووە و دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ” ئەمە یەکەم وەجبەی دابەشکردنی زەوییەکانە، لە داهاتوودا کاردەکرێت بۆ ئەوەی بەشەکانی دیکەی زیندانی سیاسی لە دابەشکردنی زەوییەکان سوودمەندببن”.

هاوکات سەبارەت بە شوێنی زەوییەکان ئاماژەی بەوەکرد، ” سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی شوێنی زەوییەکان دیاری دەکات، بەڵام لە ناو ماستەر پلانی شاری سلێمانی دایە و تاپۆی هەیە، ئەو کەسانەی زەوییەکان وەردەگرن لە هەفتەی داهاتوەوە ڕاستەوخۆ دەتوانن بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن و مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن”.

کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە
پێشت کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە
لە هێرشێکی چەکداریدا ٢٢ کەس لە ئەمریکا کوژران
دواتر لە هێرشێکی چەکداریدا ٢٢ کەس لە ئەمریکا کوژران
ەیوەندیدار