لە هێرشێکی چەکداریدا ٢٢ کەس لە ئەمریکا کوژران



لە هێرشێکی چەکدارییدا ٢٢ کەس لە ویلایەتی مەینی باکووری ئەمریکا کوژران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی مەین بڵاویکردەوە، لە شاری لیڤیستۆن تۆمەتبارێکی نەناسراو لە سێ ناوچەی جیادا تەقەی لە خەڵکی کردووە و لە ئەنجامدا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

لای خۆشیەوە جاسۆن لیڤیسکی سەرۆکی شارەوانی ئۆبورن، ڕایگەیاند بەهۆی ڕووداوەکەوە خوێندنگەکان کراونەتە پشوو و بەرپرسانیش بەدوای تۆمەتباری هێرشە چەکدارییەکەی لیڤیستۆندا دەگەڕێن.

بە هۆی ئەوەی یاساکانی ئەمریکا ڕێ بە هەڵگرتنی چەك دەدەن، ناوبەناو ڕووداوی هێرشی چەکداریی لە ویلایەتە جیاکانی ئەو وڵاتە دووبارە دەبنەوە، سەرباری چەند هەوڵێکی دیموکراتەکان بۆ سنووردارکردنی پرسی چەلهەڵگرتن، بەڵام تا ئێستا بە هۆی ناڕەزایی کۆمارییەکانەوە سەرجەم هەوڵەکان شکستیان هێناوە.

٤١٦ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت
پێشت ٤١٦ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت
بومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
دواتر بومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار