کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە



مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی دەکات کە ئەمڕۆ لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەندین پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

لەبارەی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتیش، ئەشواق جاف وتیشی، “هێندەی من ئاگاداربم، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی یان لایەنە سیاسییەکانی دیکە دیارینەکراوە”.

وێنەی مانگە دەستکردەکان وێرانکارییەکانی غەززە ئاشکرا دەکەن
پێشت وێنەی مانگە دەستکردەکان وێرانکارییەکانی غەززە ئاشکرا دەکەن
٤١٦ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت
دواتر ٤١٦ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار