بومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند



بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەک پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.

بەگوێرەتی پێگەی هەواڵی ئێرنای ئێرانی، ناوەندی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە گوڕی بومەلەرزەکە چوار پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر و لەقوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

ناوەندەکەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە لە ناوچەی قەسری شیرین ڕوویداوە. هاوکات، ئاماژە بە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بومەلەرزەکەوە نەکراوە.

شاری قەسری شیرین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدرێژایی ١٨٦ کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی باشووردا و دەکەوێتە خۆرئاوای پارێزگای کرماشانی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە هێرشێکی چەکداریدا ٢٢ کەس لە ئەمریکا کوژران
پێشت لە هێرشێکی چەکداریدا ٢٢ کەس لە ئەمریکا کوژران
ئاگرەکەی عەربەت پاش ٢٧ کاتژمێر کوژایەوە
دواتر ئاگرەکەی عەربەت پاش ٢٧ کاتژمێر کوژایەوە
ەیوەندیدار