تورکیا گوندەکانی دەڤەری سیدەکانی بۆردوومان کرد



سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنووری شارۆچکەی سیدەکانی بۆردوومانکرد، دوو ئۆتۆمبیلی کردە ئامانج، تا ئێستا زانیاری دەربارەی زیانە گیانیەکان ئاشکرا نەکراوە.

شەوی ڕابردوو تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دەڤەری برادۆستی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردوومانکردووە، بەهۆی بەردەوامی سوڕانەوەی لەسەر ئاسمانی ناوچەکە، نەتوانراوە ناسنامەی قوربانیانی ناو ئۆتۆمبێلەکە ئاشكرا بکرێت .

هاوکات فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی گەلی بێجوانان و چیای بۆڵێی لە سنوری برادۆستی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووە، هەروەها گوندەکانی تری ناوچەی زێباری لە دەڤەری بادینان و گەلی بێجوانان و گوندی بۆڵێ لە سنووری شارەدێی سیدەکان و گوندەکانی بەستە و مارەدوو لە ناوچەی مەنگوڕایەتی شارۆچکەی پشدەر و گوندەکانی ئێندزە و سڵێ و بۆڵێ و سورەدێ لە بناری قەندیل، بۆردوومان کراون.

 

نرخی ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێل گەیشتە حەوت ملیۆن دۆلار
پێشت نرخی ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێل گەیشتە حەوت ملیۆن دۆلار
دەست بەسەر 775 ملیۆن دیناری بەرتیلدا گیرا
دواتر دەست بەسەر 775 ملیۆن دیناری بەرتیلدا گیرا
ەیوەندیدار