دەست بەسەر 775 ملیۆن دیناری بەرتیلدا گیرا



ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق گەڕاندنەوەی 775 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند کە لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕێدا وەرگیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغدا کە تایبەتمەندە بە دۆسێکانی دەستپاکی، بڕی 775 ملیۆن دیناری دەستخستەوە کە لە گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا وەرگیرابوون.

ڕوونیشیکردەوە پارەکە بەرتیلی چەند پڕۆژەیەك بووە کە دراونەتە ژمارەیەك کۆمپانیای پارێزگای بەغدا.

بەڵام ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی سزادانی تۆمەتبارانی دۆسیەکە بڵاونەکردووەتەوە.

تورکیا گوندەکانی دەڤەری سیدەکانی بۆردوومان کرد
پێشت تورکیا گوندەکانی دەڤەری سیدەکانی بۆردوومان کرد
چەند پێگەیەک لە سوریا بۆردومان کران
دواتر چەند پێگەیەک لە سوریا بۆردومان کران
ەیوەندیدار