سوپای ئیسرائیل: دڵمان بۆ غەززە دەسوتێت بەڵام پێویستە دۆخەکە بگۆڕین



ئەمڕۆ چوارشەممە، بیتر لیرنر وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دڵمان بۆ کەرتی غەززە دەسووتێت، بەڵام پیویستە سووربین لەسەر گۆرینی دۆخەکە و نابێت وەک پێش حەوتی تشرینی یەکەم بەجێی بهێڵین.

بیتر لینر ئاماژەی بەوەشکرد، جەنگ کارەساتی بۆ هەردوولا دروست کردووە و بزوتنەوەی حەماس هەموو بەرپرسیارێتییەکانی دەکەوێتە سەرشان.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی لەغەززە روودەدات و دەبینرێت دیمەنێکی نەبینراو و دراماتیکین و دڵم دەسوتێ بۆ هەموو مەدەنییەکان و ئەوانەی گەمارۆ دراون.

بەکارهێنانی دەستەواژەی “دڵ سوتان” لەلایەن وتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ ئاماژەدانە بەوەی ئیسرائیل هەست بە نەهامەتییەکانی گەلی فەلەستین دەکات. یەکێکی دیکە لە وتەبێژەکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هیوادارین گەلی غەززە پارێزراوبن و ئەوەش مافی خۆیانە وەک ئەوەی بەمافی گەلی ئیسرائیلی دەزانین.

لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هێزەکانی ئیسرائیل ئامادەن بۆ هێرشی زەمینی، وتی: هێزەکانی ئیسرائیل ئامادەکاری پێویست دەکەن. لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژ، زانیاری زیاتر و زیاتری هەواڵگریمان دەست دەکەوێت.”

سەبارەت بە تێچووی مرۆیی ئەگەری ئەم هێرشە، لێرنەر وتی: “ئەمە وێرانکەر دەبێت. بەڵام ناکرێت دۆخەکە وەک پێش حەوتی تشرینی یەکەم بمێنێتەوە و پێویستە ئەمە بگۆڕدرێت.”

هاوکات، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە جیهان کرد کە “لە دەوری هاوکاری ئیسرائیل کۆببنەوە” و دان بە پێویستی لەناوبردنی حەماس بنێن لەپێناو ئازادکردنی خەڵکی غەززەدا.

ئاگرەكەی سەر ڕێگای عەربەت زیانی گیانی لێكەوتەوە
پێشت ئاگرەكەی سەر ڕێگای عەربەت زیانی گیانی لێكەوتەوە
بۆردوومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان لە کارخست
دواتر بۆردوومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان لە کارخست
ەیوەندیدار