هۆشدارییەکی ئەمنی بۆ عێراقییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی کرێکاری بیانی



بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگەی عێراق لە دامەزراندنی بیانییەکان بەبێ ڕەزامەندی هۆشداری دا.

ڕۆژی پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، کە خەڵکی بیانی داڵدە نەدەن یان دامەزرێنن، جگە لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی بۆ ئەوەی پابەندی یاسابن.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ ڕاوەدوونانی کرێکارانی بیانی دەستپێکرد و سەدان کەسیان لە پارێزگا جیاوازەکان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی یەکێک لە کرێکارە بیانییەکان لە مزگەوتی ئەبو حەنیفە تەقەی لە نوێژخوێنان کرد.

هاوکات لە هەڵمەتێکی دیکەدا بە دەیان کرێکاری بیانی کە مافی مانەوەیان نییە و کار لە بازرگانی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی دەکەن، دەستگیر کران.

بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە
پێشت بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە
پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، وەزیری نەوت دەباتە ئەنجومەنی نوێنەران
دواتر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، وەزیری نەوت دەباتە ئەنجومەنی نوێنەران
ەیوەندیدار