ئاگرەكەی سەر ڕێگای عەربەت زیانی گیانی لێكەوتەوە



ئەو ئاگرەی لە کارگەیەکی قیر لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی کەتۆتەوە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە شوێنی كەوتنەوەی ئاگرەكە بۆ میدیاكان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند، تا ئێستا بەشێكی زۆری ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، كە دەگاتە 80%ی و مەترسییەكانی كەم كردۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەختی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە پەیوەندی بە تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە جۆر و پێكهاتەی ئاگرەكە و نزیكی لە شوێنی عەمبارەكانەوە هەیە، كە پڕن لە سووتەمەنی، بەڵام لە ئێستادا مەترسییەكانی كەم كراوەتەوە.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی ئاگرەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ‌ كەسیش بە سەختی سووتاون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ چارەسەر.

سەبارەت بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە وتی، “نابێت پێش ڕووداوەكان بكەوین، ئێستا ئەركی ئێمە و بەرگری شارستانی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەیە تاوەكو مەترسییەكانی كەم بكەینەوە، چونكە تەنها زیانی گیانی و ماڵی نییە، بەڵكو زیانی گەورەی ژینگەیی بە ناوچەكە دەگەیەنێت، بەڵام دوای كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە لیژنەی لێكۆڵینەوە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرادەكات.

جۆرێک دەرمان لەبازارەکانی هەرێم قەدەغە دەکرێت
پێشت جۆرێک دەرمان لەبازارەکانی هەرێم قەدەغە دەکرێت
سوپای ئیسرائیل: دڵمان بۆ غەززە دەسوتێت بەڵام پێویستە دۆخەکە بگۆڕین
دواتر سوپای ئیسرائیل: دڵمان بۆ غەززە دەسوتێت بەڵام پێویستە دۆخەکە بگۆڕین
ەیوەندیدار