کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا



کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز، بە ناوی “هێمن ئەحمەدی” کە باوکی منداڵێکی ٨ ساڵانە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بسام لە مەودای نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کرا و کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (کارێزە) بە ناوی “هێمن ئەحمەدی” تەمەن ٤٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بسامی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

ئەم کۆڵبەرە لە مەودای یەک مەتری و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقە لە سک و نزیک دڵی کراوە و کوژراوە، هێمن ئەحمەدی خێزاندارە و باوکی کچێکی تەمەن ٨ ساڵ بووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نیسانی ٢٠٢٤، زیاتر لە چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٣٣ کۆڵبەر بریندار کراون کە ٩٢٪ی ئەم حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، وەزیری نەوت دەباتە ئەنجومەنی نوێنەران
پێشت پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، وەزیری نەوت دەباتە ئەنجومەنی نوێنەران
قائیمقامیەت دەربارەی خۆراکی بەسەرچوو هۆشداری دەداتە فرۆشگە و کۆگاکان
دواتر قائیمقامیەت دەربارەی خۆراکی بەسەرچوو هۆشداری دەداتە فرۆشگە و کۆگاکان
ەیوەندیدار