بۆردوومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان لە کارخست



وەزارەتی بەرگری سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەلەبیان کردە ئامانج، بەهۆیەوە فڕۆکەخانەکەیان لە کارکردن وەستاند، ئەمەش پاش چەند کاتژمێرێک لە بۆردومانی سەربازگەکانی سوپای سوریا دێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بەیاننامەی وەزارەتەکەی بڵاوکراوەتەوە، “نزیکەی کاتژمێر ٢٥: ٠١ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوای لازقییە ئەنجامداوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردوەتە ئامانج و زیانی ماددی بە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکە گەیاند و بەهۆیەوە لە کارکردن وەستا”.

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کە خاڵەکانی سوپای سوریای کردە ئامانج، ١٥ سەرباز کوژران و برینداربوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانای ڕاگەیاند، “نزیکەی کاتژمێر ٠١:٤٥ بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا و ژمارەیەک خاڵی سەربازیی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە”.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “شوێنە سەربازییەکان، ژێرخان و سەکۆی مووشەکی سوپای سوریایان کردۆتە ئامانج”.

سوپای ئیسرائیل: دڵمان بۆ غەززە دەسوتێت بەڵام پێویستە دۆخەکە بگۆڕین
پێشت سوپای ئیسرائیل: دڵمان بۆ غەززە دەسوتێت بەڵام پێویستە دۆخەکە بگۆڕین
“ژمارەی قوربانییانی غەززە گەیشتە نزیکەی 24 هەزار کەس”
دواتر “ژمارەی قوربانییانی غەززە گەیشتە نزیکەی 24 هەزار کەس”
ەیوەندیدار