ئەمریکا هێزی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد



ئەمریکا ڕاوێژکاری سەربازی، هێزی سەربازی و چەندین سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە، ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر غەززە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” ڕاوێژکاری سەربازیی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە، لەنێویاندا ژەنەراڵێکی هێزی دەریایی تێدایە کە ئەزموونی شەڕی هەیە، بۆ ئەوەی یارمەتی پلاندانانی شەڕەکە بدەن.

هاوکات چەندین سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، لەگەڵ ڕاوێژکاری سەربازی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ئیسرائیل و ناوچەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ لەشکرکێشی غەززە.

یەکێک لەو ئەفسەرانەی کە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی دەکات، لیوا جەیمس گلێن-ە، کە پێشتر یارمەتی سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی داعشی داوە، لە فەللوجەی عێراقدا لە کاتی هەندێک لە گەرمترین شەڕە شارەکاندا لەوێ خزمەتی کردووە.

ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بەرفراوان لە ژینگەیەکدا ئامادە دەکات کە چەکدارانی حەماس ساڵانێکە بۆ ئامادەکردنی تونێل و دانانی تەکنیکی شەڕ لە سەرانسەری ناوچە چڕەکانی شاری باکوری غەززە کاریان تێداکردووە.

دووشەممە، جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، گلێن و ئەفسەرە سەربازییەکانی دیکە کە ڕاوێژکاری ئیسرائیل دەکەن “ئەزموونی گونجاویان هەیە بۆ جۆرەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.”

تیمە سەربازییەکە یەکێکە لە چەندین پارچەی خێرا کە پنتاگۆن کۆی دەکاتەوە بۆ هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لەوەی ئەو ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ببێتە شەڕێکی فراوانتر.

هەروەها هەوڵی پاراستنی کارمەندانی ئەمریکی دەدات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش و پەلامار بوونەتەوە، پنتاگۆن ئاماژەی بەوەکرد هێرشکەران ” پێدەچێت لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی بکرێن”.

جۆن کیربی وتی، “ئێران لە هەندێک حاڵەتدا چالاکانە ئاسانکاری بۆ ئەم هێرشانە دەکات وململانێکان لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت”.

ئەمریکا ئامۆژگاری بەرپرسانی ئیسرائیلی کرد کە بیر لە دواخستنی هەر هێرشێکی زەمینی بکەنەوە، ئەمەس کاتی پێویست دەدات بە ئەمریکا بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانی کاربکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

میدیاکانی ئیسرائیل: حەماس بەرەو سەرکەوتن دەچێت
پێشت میدیاکانی ئیسرائیل: حەماس بەرەو سەرکەوتن دەچێت
دواتر سەندیکا لەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێک روونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار