میدیاکانی ئیسرائیل: حەماس بەرەو سەرکەوتن دەچێت



ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت و تا ئەم ساتە ئیسرائیل تێکشکاوە.

ئافی یسخاروف ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوەی سیاسی لە ماڵپەڕی “یدیعوت ئەحرەنووت” ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ١٧ ڕۆژ لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە پێوسیتە ڕاستییەکان بڵێین هەرچەندە وتن و گوێبیستبوونیان ناخۆشیش بێت و دەڵێت، “بزوتنەوەی حەماس بەرەو سەرکەوتن دەچێت لێرەشدا بەتەنها مەبەستم هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم نییە نییە کە بەهۆیەوە هەزار و ٤٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٢٠ کەسیش بەدیل گیراون بەڵکو ئیسرائیل گەیشتووەتە ئاستی تێکشاکان، چونکە ناکۆکی تێکەوتووە و دابەش بووە.

دادگای نێودەوڵەتی ڕایگەیاند دانیشتنی گشتی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی ڕێگە بە لایەنەکان بدات بۆچوونی خۆیان دەرببڕن سەبارەت بە دەرئەنجامە یاساییەکانی داگیرکردنی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کەرتی غەزەی گەمارۆدراو ڕووبەڕووی بۆردومانی قورسی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی ئیسرائیل بووەتەوە لەو کاتەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسای دەستپێکردووە.

لە ۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، بزوتنەوەی حەماس “لافاوی ئەقسا”ی لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و هەزاران موشەکی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کرد و زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ سەربازی ئیسرائیلی کوشت و ٢٢٠ سەربازیشی بەدیل گرتووە هەزاران کەسیش برینداربوون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاند و هێرشی چڕی بۆردومانی بۆسەر کەرتی غەزە دەستپێکرد و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ و مەدەنین.

دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان ڕاگەیەندرا
پێشت دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیان ڕاگەیەندرا
ئەمریکا هێزی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد
دواتر ئەمریکا هێزی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد
ەیوەندیدار