سەندیکا لەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێک روونکردنەوە دەدات





سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێک روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”کێشەکەی رۆژنامەنووس (عیماد بیلال) پەیوەندی بە بابەتی رۆژنامەوانییەوە نییە”.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتای سەرھەڵدانی کێشەی نێوان عیماد بیلال و ھیوا عوسمانی سەرنوسەری رون میدیا، رامانگەیاند کە کێشەکەیان تایبەتەو دورو نزیک پەیوەندیی بە میدیاو کاری رۆژنامەنوسیەوە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین ھەوڵماندا وەک لایەنی سێھەم قسەی خێری تێدا بکەین و ھیوا عوسمان سکاڵاکەی بکێشێتەوە، چونکە دڵنیابووین عیماد «توقیف» دەستگیر دەکرێت، بەڵام ھەوڵەکەمان سەرکەوتوو نەبوو”.

لە روونکردنەوەکەدا سەندیکای رۆژنامەنووسان دەڵێت:”لە دوایین گفتوگۆمان لەگەڵ عیماد بیلال لە بارەگای لق لە سلێمانی، نوسراوی پشتگیریمان بۆ کرد وەک رۆژنامەنوسێک، بەڵام لەبەر ئەوەی کەیسەکەی لەسەر میدیاو رۆژنامەوانی نەبوو دیارە وەک ھاووڵاتی رەفتار لەگەڵ عیماد کراوەو دادوەر ماوەی راگرتنەکەی تا رۆژی ٥ی تشرینی دوەم بۆ نوسیوە”.

دەشڵێت:” جارێکی تر ھەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە دەستگیر کردنی عیماد بیلال بەھیچ جۆرێک پەیوەندیی بە ئازادیی میدیاو رەخنەوە نیەو بابەتی نێوان دوو ھاووڵاتیە کە بە رێکەوت ھەردووکیان رۆژنامەنووسن”.

ئەمریکا هێزی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد
پێشت ئەمریکا هێزی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد
وەزارەتی دارایی: بە هەڵە لێمان تێگەیشتوون داهاتی ناوخۆ ١٧٠ ملیار دینارە نەک ٣٢٠ ملیار دینار
دواتر وەزارەتی دارایی: بە هەڵە لێمان تێگەیشتوون داهاتی ناوخۆ ١٧٠ ملیار دینارە نەک ٣٢٠ ملیار دینار
ەیوەندیدار