حزبێكی هەرێم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند



حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی داوا ڕەواکانی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمین و دەشڵێت: “دواکەوتنی مووچەکانیان بەکارێکی ناڕەوا دەزانین”.

حزبی شیوعی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایگەیاند، ” مانگێک زیاتر بەسەر یەکەمین زەنگی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان تێپەربووە و مامۆستایان وەک کۆڵەکەی سەرەکی بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە، سەرەڕای پاشەکەوتی زۆرەملێ و لێبرینی ناڕەوای مووچەکانیان، سێ مانگی تەواوە مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمیش نەیتوانیوە چارەسەری گرفتەکانی مامۆستایان و وانەبێژان بکات، هەرلەبەرئەوە بایکۆت و نەچوونەوە بۆ قوتابخانە و هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامی هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، پشتیوانی داواڕەواکانی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمین، دواکەوتنی مووچەکانیان بەکارێکی ناڕەوا دەزانین و داواکارین بەزووترین کات دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا هەوڵی دابینکردنی هەرسێ مووچەی دواکەوتوویان بدەن. بەتەنگ داخوازییەکانیانەوە بێن، تالەوە زیاتر قوتابیان لە خوێندن دواناکەون”.

ئەمڕۆ یەک شەممە 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەران لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و داوای پێدانی مووچەی 3 مانگی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و دامەزارندنی وانەبێژان دەكەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە بڕیار دەبێت لە یەک شەممە 22ی مانگەوە مامۆستایان بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

سەرۆکی هەرێم پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت
پێشت سەرۆکی هەرێم پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت
“شەڕی غەززە مانای ژیان و مردنە بۆ ئێمە”
دواتر “شەڕی غەززە مانای ژیان و مردنە بۆ ئێمە”
ەیوەندیدار