هاتووچۆ كاتی كەوتنەكاری كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ) دیاری دەكات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نـێت، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی شەقامی ١٢٠ مەتری لە کاتژمێر ١٢ ئەمشەوەوە دەکەونە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، خێرایی دیاریکراو لە شەقامی ١٢٠ مەتری ئەوپەڕی خێرایی ١١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەو شەقامە، کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە دەخرێنە کار و لەو وادەیەوە تەواوی سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن و سەرپێچیکاران سزایان بۆ دەنووسرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سیستمی کامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لەمساڵدا لە بەشێكی شەقامەكانی هەولێر و سلێمانی كەوتۆتەكار و ناڕەزایەتی بەشێکی هاووڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.

كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
پێشت كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
سێ‌ منداڵ بەهۆی “ئاو و كارەبا”ەوە گیانیان لەدەستدا
دواتر سێ‌ منداڵ بەهۆی “ئاو و كارەبا”ەوە گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار