كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شار و شارۆچكەكان دیاریكرا



 

دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی دەوام، مامۆستایان بڕیاری خۆپیشاندانی سەرتاسەری و دووپات كردنەوەی بایكۆتیان ڕاگەیاند و مەرجەكانیان بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند.

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا جەختیان لە بەردەوامی بایكۆت كردەوە و بڕیاریاندا، سبەینێ‌ یەك شەممە لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و داواش لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆك دەكەن بچنە پاڵ ناڕەزایەتییەكانیان.

مامۆستایان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۳/۱۰/۲۲ ڕۆژێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەیە بۆ خەڵکی کوردستان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی.

دەشڵێن: “تکا لەهەموو چین و توێژەکان دەکەین، کەهەموویان ئامادەبن، چونکە کێشە و قەیران و بێ مووچەیی و گەندەڵی تەنها تایبەت نیە بەمامۆستایان…لەوەش زیاتر هیوادارین خەڵکی ستەمدیدە و مافخوراوی هەولێر و بادینانیش هاودەنگ و هاوهەڵوێستمان بن لەم قۆناغە هەستیار و یەکلاکەرەوەیەدا”.

مامۆستایان داواش دەكەن، “سبەی یەک شەمە دەوام ڕابگیرێت لەوەزارەت و فەرمانگەکان و دوکان و بازاڕەکان دابخرێن، هەموویان بێنە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە”.

لای خۆشیەوە، عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاندووە، “کات ماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەت دەتوانێت لەداهاتی ناوخۆ مووچەیەک بداتە مامۆستایان”.

مامۆستایان چەند مەرجێكیان داناوە بۆ شكاندنی بایكۆت و كردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن و دەڵێن: دەسەڵاتی کوردی چارەسەری خێراتان ئەوێت تا دەوام بکرێتەوە زۆرئاسانە و دەتوان ئەو کارە بکەن:
١ــ پێدانی دوو مووچە.
٢ــ دەست پێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بێ مەرج، کە دەتوانن ئەو کارە بکەن، کە لەدەسەڵاتی خۆتاندایە و بێ هیچ یاسایەک وەستاندوتانە.
٣ـ بەڵێندان بەدامەزڕاندنی وانەبێژان لەسەرەتای ساڵی داهاتوو تا لە وەرزی دووەم بایکۆت نەکرێتەوە.
4- لەكاتی هەمواری یاسای بودجە ڕازی ببن بەوەی مووچەی مووچەخۆران و مامۆستایان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و بانکە عێراقییەکان.

 

سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی دابەش دەكرێت
هاتووچۆ كاتی كەوتنەكاری كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ) دیاری دەكات
دواتر هاتووچۆ كاتی كەوتنەكاری كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ) دیاری دەكات
ەیوەندیدار