سێ‌ منداڵ بەهۆی “ئاو و كارەبا”ەوە گیانیان لەدەستدا



ئەمڕۆ شەممە، دوو منداڵ، كە برا بوون لە خەبات لە ئاودا خنكاون و منداڵێكیش لە شێخان بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، منداڵێک کە تەمەنی لەسەرووی دوو ساڵان بووە، لە کۆمەڵگەی (حەسەنی) لە شارۆچكەی شێخان بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو منداڵە دەستكاری مزەخەی كارەبایی كردووە و بەهۆیەوە كارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

هاوكات، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو منداڵ، كە برابوون و تەمەنیان (4 و 5) ساڵ بوون، كەوتوونەتە ناو پڕۆژژەی ئاو لە شارۆچكەی خەبات و گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، “تیمەكانی بەرگری شارستانی تەرمی منداڵێكیان دۆزیوەتەوە و خەریكی گەڕانن بەشوێنی تەرمی منداڵەكەی تردا”.

هاتووچۆ كاتی كەوتنەكاری كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ) دیاری دەكات
پێشت هاتووچۆ كاتی كەوتنەكاری كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ) دیاری دەكات
شارەزایەكی ئەمریكی: ئیسرائیلییەکان ڕووبەڕووی دۆزەخ دەبنەوە
دواتر شارەزایەكی ئەمریكی: ئیسرائیلییەکان ڕووبەڕووی دۆزەخ دەبنەوە
ەیوەندیدار