پادشای ئوردن: ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان هێڵی سوورە



ئەمڕۆ شەممە، لوتکەی قاهیرە لە وڵاتی میسر لەژێر ناوی ئاشتیدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ڕاگەیاند.

لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لوتکەی قاهیرەدا شاعەبدوڵای دووەم، پادشای ئوردن لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند، ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدات بۆردومانێکی بێبەزەییانە و چڕە و بەهەمووشێوەیەک ڕەتی دەکەینەوە. وتیشی ئیسرائیل بەبتیشی ئیسرائیل بەبێ جیاوازی ئابڵوقەی گەلی فەلەستینی داوە و دەیانکوژێت و ئەوانیش هیچ هێزو توانایەکیان نییە کە ئەوەش بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە و بەتاوانی جەنگ دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی دەرهەق بەگەلی فەلەستین دەکرێت و جیهان لێی بێدەنگە لە لەناوبردنی ژێرخانی ئابوری و مەدەنی و بڕینی ئاو و کارەبا و خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی دیکەی ژیان بۆ هیچ شوێنێکی دیکە لێی بێدەنگ نابن و ڕووبەڕووی تاوانبارەکە دەبنەوە.

باسی لەوەشکرد، کۆچپێکردن و ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان لەسەر زێدی خۆیان هێڵی سورە، وتیشی پێویستە هەموو عەرەب لەوەتێبگات، چونکە پەیامەکە ڕوون و ئاشکرایە ژیانی فەلەستینییەکان هێندەی ژیانی ئیسرائیلییەکان گرنگ نییە، ژیانی ئێمە هێندەی ژیانی ئەوانیتر گرنگ نییە و تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسا مرۆییەکان بۆ ءێمە سنووردارن کە ئەمەش پەیامێکی مەترسیدارە و ئەم کارەی ئەو زلهێزانە کارەساتێکی گەورە بۆ هەموومان دەهێنێتە پێشەوە.

یەکەمین داواکاری ئێمە ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانە بۆسەر کەرتی غەززە و پاراستنی مەدەنییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان. وتیشی دووەم داواکاریمان ئەوەیە هاوکارییە خۆراکی و تەندروستییەکان بەبێ پچڕان و دواکەوتن ڕەوانەی فەلەستین بکرێت.

دەشڵێت، سێیەم بەرنامەی کارمان ئەوەیە بەهەموو شێوەیەک ئاوارەبوون و ڕاگواستنی فەلەستینییەکان ڕەت دەکەینەوە کەئەوە تاوانی جەنگە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەنیسبەت هەموومانەوە بەزاندنی هێڵی سوورە، ئەگەر ئێمە بێدەنگبین و جیهان پشتی ئیسرائیل بگرن ئەوا دەستکراوەتر دەبێ و تاوانی گەورەتر ئەنجام دەدات و خوێنی زیاتری فەلەستینییەکان دەڕێژێت.

هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
پێشت هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
ئینستاگرام داوای لێبوردن لە فەلەستینییەکان دەکات
دواتر ئینستاگرام داوای لێبوردن لە فەلەستینییەکان دەکات
ەیوەندیدار