هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت



یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی ھەرێم دەکات.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێری دارایی عێراق ئێستا لە هەولێرن، چاودێری و وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم ئەنجامدەدەن .

ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق لە دوای ٢٠ی مانگ مووچە دابەشدەکات، چاوەڕوان دەکەن ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێم بنێرێت، هاوکات وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادەکردووە و دوای گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ مووچە دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە.

ڕێباز حەملان، سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢، وتی، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی تر بە قەرز یاخود ھەوڵبدرێت ھەمواری بەشیک لە بڕگەکانی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بکرێتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی؛ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانی جەنگە
پێشت بەرپرسێکی ئەمریکی؛ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانی جەنگە
پادشای ئوردن: ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان هێڵی سوورە
دواتر پادشای ئوردن: ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان هێڵی سوورە
ەیوەندیدار