ئینستاگرام داوای لێبوردن لە فەلەستینییەکان دەکات



مێتا داوای لێبوردن دەکات بەهۆی زیادکردنی وشەی “تیرۆریست” بۆ ژیاننامەی هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام کە خۆیان بە فەلەستینی وەسف کردووە.

مێتا ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەیەکی تەکنیکی بووە “بۆ ماوەیەکی کورت بەهۆی وەرگێڕانی نەگونجاوی عەرەبییەوە” ڕوویداوە، ئێستا چارەسەرکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم پلاتفۆرمە لە کاتی سەرهەڵدانی ململانێی نێوان ئیسرائیل و غەززە، ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی سەرکوتکردنی پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەکان بووەتەوە .

هەندێک لە بەکارهێنەران دەڵێن لەسەر پۆستەکانی پەیوەندیدار بە فەلەستینییەکان و پشتگیرکردنی هاووڵاتیانی غەززە لە ئینستاگرام دەستوەردانی تێداکراوە، بۆ ئەوەی لەلای کەسانی دیکەدا دەرنەکەون.

هاوکات بەکارهێنەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پۆستەکانی ٢٤ کاتژمێری لە ستۆری کە ئاماژە بە ململانێکان دەکەن، بینەریان کەمتر بووە بەراورد بە پۆستەکانی دیکە و ئەکاونتەکانیان بەو ئاسانییە لە گەڕاندا نادۆزرێتەوە.

کۆمپانیای مێتا دانی بەوەدا نا کە هەڵەیەک ڕوویداوە و  کاریگەری لەسەر ستۆری هەبووە، بەڵام پەیوەندی بە بابەتەکانەوە نییە.

لە بایۆی بەکارهێنەراندا کە نووسراوە فەلەستینییە، دواتر ئاڵای فەلەستین و وشەی “الحمدلللە” بە زمانی عەرەبی – کە بە ئینگلیزی وەرگێڕدراوە بۆ “ستایش بۆ خودا”، بەڵام لەگەڵ کلیککردن لەسەر “بڕوانە وەرگێڕان”، بینەران وەرگێڕانێکی ئینگلیزییان پێدرا کە لەسەری نووسرابوو، “ستایش بۆ خودا، تیرۆریستانی فەلەستین بۆ ئازادی خۆیان خەبات دەکەن”.

ئەمەش کاردانەوەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر ئینستاگرام داوای لێبووردنی لە فەلەستینییەکان کرد.

پادشای ئوردن: ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان هێڵی سوورە
پێشت پادشای ئوردن: ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان هێڵی سوورە
ئیسڕائیل، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپاکەی ئاشکرا کرد
دواتر ئیسڕائیل، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپاکەی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار