ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانیی



ئیسرائیل هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ میسر، ئوردن و مەغریب، ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی ببنە ئامانجی ئەو کەسانەی کە لە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە توڕەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە: دۆخی ئاگاداری میسر و ئوردن بەرز بووەتەوە بۆ ئاستی چوارەم، داواش لە هەموو ئیسرائیلییەکانی ئەو وڵاتە دەکات بە زووترین کات جێیبهێڵن.

سەبارەت بە مەغریبیش ئاستی هەڕەشەکان بۆ ئاستی سێ بەرزکراوەتەوە، داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکرێت خۆیان لە گەشتە ناپێویستەکان بەدوور بگرن.

لە هۆشدارییەکەدا هاتووە: “بەهۆی بەردەوامیی شەڕەکەوە، توندتربوونی زیاتری ناڕەزایەتییەکان دژ بە ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە وڵاتانی جیهان بەدیکراوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ دەرکەوتنی دوژمنایەتی و توندوتیژی دژی هێماکانی ئیسرائیل و جوولەکەکان”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ” پێشنیار دەکرێت هاووڵاتیانی ئیسرائیل  خۆیان بەدووربگرن لە نیشتەجێبوون لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبی، هەروەها دوور بکەونەوە لە گەشتکردن بۆ وڵاتانی وەک مالیزیا، بەنگلادیش، ئەندەنوسیا و ماڵدیڤ”.

ڕێژەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە
پێشت ڕێژەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە
ئەکتەرانی هۆڵیوود لەسەر ڕەوشی غەززە دێنە دەنگ
دواتر ئەکتەرانی هۆڵیوود لەسەر ڕەوشی غەززە دێنە دەنگ
ەیوەندیدار