ئەکتەرانی هۆڵیوود لەسەر ڕەوشی غەززە دێنە دەنگ



ئەکتەر و هونەرمەندانی هۆڵیوود بانگەواز بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی غەززە و گەیاندنی هاوکاری دەکەن، داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن بۆ فشار کردن و ڕاگەیاندنی بۆ ئاگربەست.

نامایەک بە واژۆی نزیکەی ٦٠ کەس لە کەسایەتییە ناودارەکانی هۆڵیوود ئاڕاستەی جۆ بایدن کراوە، جۆن ستیوارت ئەکتەری کۆمیدی، جواکین فۆنیکس ئەکتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار، سوزان ساراندۆن، کریستن ستیوارت، کوینتا برۆنسۆن، ڕامی یوسف، ڕیز ئەحمەد، ماهێرشالا عەلی و چەندانی تر لە خۆدەگرێت.

لە نامەکەدا بۆ جۆ بایدن، کەسایەتییە ناودارەکانی هۆلیوود ڕایانگەیاندووە، ” ئێمە نامانەوێت چیرۆکی بێدەنگیمان بۆ نەوەکانی داهاتوو بگێڕدرێتەوە، وەک چۆن مارتن گریفیتس ڕێکخەری فریاگوزاری فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بە یوئێن نیوزی وت “مێژوو چاودێری دەکات”، هەربۆیە داوا لە ئێوە و هەموو سەرکردەکانی جیهان دەکەین، ڕێز لە هەموو ژیانێک لە خاکی پیرۆز بگرن و داوای ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە بۆردومانی غەززە بکرێت”.

لە نامەکەدا هاتووە: “دەبێت ڕێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە دەست دانیشتوانی غەززە”، ئەمەس لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی، بایدن ڕایگەیاند کە پێی وایە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بارهەڵگرەکان دەگەنە غەززە”.

هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٤هەمین ڕۆژی لەسەریەک، بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، بەهۆی بۆردومانەکەی ئیسرائیل زیاتر لە چوار هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ و ژن بوون.

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانیی
پێشت ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانیی
سوپای ئیسرائیل: لەسنوری لوبنان کوژراو و بریندارمان هەیە
دواتر سوپای ئیسرائیل: لەسنوری لوبنان کوژراو و بریندارمان هەیە
ەیوەندیدار