عێراق و ئێران هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی سەر غەززە دەدەن



جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە داوایانکرد هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی غەززە بدرێت هەتا بتوانرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە کەرتی غەزە.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق عێراق ئاماژەی بەوەکردووە هەردوو وەزیرەکانی دەرەوەی عێراق و ئێران لەگفتوگۆکانیاندا جەختیان لە وەستاندنی جەنگ لە کەرتی غەززە کردووەتەوە لەگەڵ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمە لە کۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هات بۆ تاوتوێکردنی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین کە لە بارەگای سکرتاریەتی گشتی ڕێکخراوەکە لە شاری جددەی سعودییە بەڕێوەچوو.”

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لەوەکردووەتەوە، پێویستە هەموو هەوڵێک لەپێناو ڕاگرتنی جەنگ و پاراستنی گیانی هاولاتیانی مەدەنی بدرێت، ئەوەشی خستووەتەڕوو لەوانەیە جەنگەکە فراوانتر ببێت و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە و ببێتە جەنگێکی هەرێمی.

بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوای پارەکانیان دەکەنەوە
پێشت بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوای پارەکانیان دەکەنەوە
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران خرایەڕوو
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران خرایەڕوو
ەیوەندیدار