بەشداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داوای پارەکانیان دەکەنەوە



ماوەی حەوت مانگە کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر پەکی کەوتووە و بەشداربوونی پڕۆژەکەش داوای پارەکانیان دەکەنەوە.

ماوەی حەوت مانگە کارکردن لە پڕۆەی کاپیتەڵ تاوەر ڕاگیراوە کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی بەحرکەی شاری هەولێر، خاوەن عەقاراتەکان و هاووڵاتییان داوای پارەکانیان دەکەن.

یەکێك لە بەشداربووانی پڕۆژەکە بە “تۆڕی میدیایی خەڵك”ی ڕاگەیاند، پێویستە پڕۆژەکە تەواو بکرێت یاخود قەرەبوومان بکرێتەوە و پارەکە بگەڕێنێتەوە.

پڕۆژەی کاپیتەڵ تاوەر لە 590 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە و 30 نهۆمە، لە 16ی 9ی 2021 مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە و لە مانگی سێی ئەمساڵیش کارکردن تیایدا وەستاوە. بە وتەی کڕیارەکان خاوەنی پڕۆەژەکە هەڵاتووە و لەلایەن بەرپرسێکی باڵاوە داڵدەراوە.

محەمەد سەلاح داوادەکات هاوکاری خەڵکی غەززە بکرێت
پێشت محەمەد سەلاح داوادەکات هاوکاری خەڵکی غەززە بکرێت
عێراق و ئێران هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی سەر غەززە دەدەن
دواتر عێراق و ئێران هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی سەر غەززە دەدەن
ەیوەندیدار