ئێران” هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل چڕ دەکەینەوە”



ئەمڕۆ دووشەممە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران هەوڵی دیپلۆماسی بەردەوام دەدات بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و تاوانەکانی دژی فەڵەستینییەکان و گەیاندنی یارمەتییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند “تاوانەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ ماوەی ٧٠ ساڵە دووبارە دەکرێنەوە و فەڵەستینییەکان بەرگری لەو تاوانانە دەکەن و وتیشی، جیهان کوێرە و گەمارۆدانی غەززە و بۆردومانەکانی ڕۆژانە و کوشتنی منداڵان نابینێت.”

ناسر کەنعانی دەپرسێت، ئایا ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن و داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن دان بە مافەکانی گەلی فەڵەستیندا دەنێن؟”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەرپرسیارێتی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن کەمتر نییە لە بەرپرسیارێتی خودی ئیسرائیل بەرامبەر بەو تاوانانەی لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدرێن.”

وتیشی، ” ئێران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و تاوانەکانی دژ بە فەڵەستینییەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان”

وتیشی ” ئێران جدییە لە هەوڵەکانیدا و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە جددە بۆئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت.”

“تا ئێستا بڕواناکەم کوڕەکەم لە بۆردومانی تورکیادا گیانی لەدەستداوە”
پێشت “تا ئێستا بڕواناکەم کوڕەکەم لە بۆردومانی تورکیادا گیانی لەدەستداوە”
چی دەربارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا دەزانیت؟
دواتر چی دەربارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا دەزانیت؟
ەیوەندیدار