چی دەربارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا دەزانیت؟



لە بەردەوامی پەرەسەندنەکانی نێوان حەماس و ئیسڕائیل، واشنتۆن ڕایگەیاند، دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیر دەکات بۆ ئەوەی ئاسایشی ئیسڕائیل مسۆگەر بکات و بەر لە پەرەسەندنەکان بگرێت، لەناو ئەو دوو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەدا ١٠ هەزار دەریاوان هەیە، یەکێک لە کەشتییەکان گەورەترینە لە جیهاندا، و نوێترینە لە ئەمریکادا.

 

ئەمریکا جێگیرکردنی دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕاگەیاند وەک بەشێک لە “پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی ئیسڕائیل و ڕاگرتنی هەر هەوڵەکانی دەوڵەت و لایەنێک کە هەوڵی پەرەپێدانی ئەو شەڕە بدات، کە لە نێوان حەماس و ئیسڕائیلدا هاتووەتە ئارا”.

 

ئەمریکا هەوڵدەدات پێش بە پەرەسەندنی زیاتری کردەوەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بگرێت، واشنتۆن چەندین جار جەختی لەسەر مافی بەرگری لەخۆی ئیسڕائیل کردووەتەوە و دەڵێت هاوشان لەگەڵ تەلئەبیب وەستاوە.

 

کەشتی فڕۆکە هەڵگری فۆرد

ئەم کەشتییە زەبەلاحە و کەشتییە پاڵپشتەکانی هەفتەی ڕابردوو گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

فۆرد کە لە ساڵی ٢٠١٧ خراوەتە کار، نوێترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایە و گەورەترین کەشتییە لە جیهاندا، زیاتر لە پێنج هەزار دەریاوانی تێدایە.

 

کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە کە ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت، دەتوانێت زیاتر لە ٧٥ فڕۆکەی شەڕکەری سەربازی لەخۆبگرێت، لەوانە F-18 Super Hornet و A-2 Hawkeye کە دەتوانرێت وەک سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بەکاربهێنرێت.

 

کەشتییەکە، جبەخانەی مووشەکی هەڵگرتووە، لەنێویاندا مووشەکی ئیڤۆڵڤد سی سپارۆ، کە مووشەکێکی مەودا مامناوەندە لە ڕووی زەوی بۆ ئاسمان بەکاردێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەکان، لەنێویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

 

مووشەکێکی تری ناو کەشتی فۆرد بەکاردێت بۆ بەئامانجگرتنی مووشەکی دژە کەشتی لەگەڵ سیستمی چەکی MK-15 Phalanx Close-In کە بۆ تەقاندنی فیشەکی کونکەری زرێپۆش بەکاردێت.

 

هەروەها کەشتی فۆرد بە سیستمی ڕاداری پێشکەوتوو تەیار کراوە کە دەتوانێت یارمەتی کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆی ئاسمانی و گەشتکردن بدات.

 

ئەو کەشتیانەی کە پشتگیری لە فۆرد دەکەن بریتین لە کەشتیی کروزەری نۆرماندی و مووشەکی ڕێنمایی کراو لە پلەی ئارلی بێرکدایە و کەشتییە تێکدەرەکانی تۆماس هادنەر، ڕاماج، کارنی و ڕۆزڤێڵت.

کەشتیەکان توانای جەنگی ڕووکار بۆ ئاسمان و ڕووبەر بە ڕووی زەوی و دژە ژێردەریایی تەیارکراون.

 

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر

پنتاگۆن گرووپی هێرشبەری ئایزنهاوەری هەڵگرانی ئاڕاستە کرد بۆ ئەوەی بچنە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە نێوان هەفتەیەک بۆ هەفتە و نیوێک دەخایەنێت تا دەگاتە ناوچەکە.

 

ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە بەهێزە ئەتۆمییە کە لە ساڵی 1977 خراوەتە کار، یەکەم ئۆپەراسیۆنەکانی لەکاتی لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کوەیت ئەنجامداوە.

 

کەشتییەکە پێنج هەزار دەریاوانی تێدایە و دەتوانێت تا نۆ یەکەی سەربازی فڕۆکە هەڵبگرێت، کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر و سیخوڕی.

 

هاوشێوەی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری فۆرد، کەشتی ئایزنهاوەر لەگەڵ کەشتیەکانی دیکەی وەک کەشتیی کروزەری مووشەکی ڕێنماییکراوی دەریای فلیپین و کەشتییە تێکدەرەکانی مووشەکی ڕێنماییکراو گریلی و مەیسۆنی لەگەڵدایە.

 

ئەم کەشتیانە گرنگی بە پاراستنی خۆیان و کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە دەدەن، لە کاتێکدا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری ئەنجام بدات.

ئێران” هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل چڕ دەکەینەوە”
پێشت ئێران” هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل چڕ دەکەینەوە”
ئەو وڵاتانە کامانەن کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیلن بۆ سەر غەززە؟
دواتر ئەو وڵاتانە کامانەن کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیلن بۆ سەر غەززە؟
ەیوەندیدار