“تا ئێستا بڕواناکەم کوڕەکەم لە بۆردومانی تورکیادا گیانی لەدەستداوە”



هەرچەندە بە چاوی خۆی تەرمەکەی بینیوە، بەڵام دایکی عەدنان عەبدی هێشتا باوەڕی بەوە نەکردووە کە کوڕەکەی لە ئەنجامی بۆردومانێکی تورکیادا گیانی لەدەستدابێت و دەڵێت: چاوەڕێم وەك ڕابردوو جارێکی دیکە بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە.

عەدنان عەبدی، تەمەن 55 ساڵ، خاوەنی سێ منداڵە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر کارگەیەك لە شاری حەسەکە، گیانی لەدەستدا.

دایکی عەدنان دەڵێت: “کوڕەکەم پێش ئەوەی وەک پاسەوان لەو کارگەیەدا کار بکات، مامۆستا بوو، کاتێکیش بۆردومانەکە بۆ سەر شاری حەسەکە دەستیپێکرد، گوێمان لە بۆردومانی تورکیا بوو، سەرەتا بیستمان کە دۆخی خۆی و هاوڕێکانی باشە و هیچ نەبووە، بەڵام ڕۆژی دواتر وتیان لە نەخۆشخانەیە و کاتێك کە براکانی چونە نەخۆشخانە بینیان گیانی لەدەستداوە.

عەدنان یەكێک بوو لە نۆ منداڵی شەیخە حسێن، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، پێگەی تایبەتی لای خۆی و خێزانەکەی هەبوو، ڕۆژانەش سەردانی دەکرد و پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی نۆرزپرێس وتیشی: هەرچەندە خۆم بە مردوویی بینیم و تەرمەکەیم بەخاک سپارد، بەڵام تا ئەم ساتە بڕوا ناکەم بەوەی گیانی لەدەستداوە، تا ئێستاش چاوەڕێ دەکەم لە دەرگای ماڵەوە بێتە ژوورەوە یخود هەواڵێکمان بۆ بێت و بڵێن ڕووداوەکە ڕاست نەبووە.

هەفتەی ڕابردوو تورکیا بۆ ماوەی شەش ڕۆژ 224 شوێنی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد و بە هۆیەوە، نۆ مەدەنی و 39 شەڕڤان و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسی دیکەیش برینداربوون.

ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات
پێشت ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات
ئێران” هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل چڕ دەکەینەوە”
دواتر ئێران” هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل چڕ دەکەینەوە”
ەیوەندیدار