بۆ دابەشکردنی مووچە قەرزی دیکە بە هەرێم دەدرێت



بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە، بڕیارە لە ڕۆژانی ئایندەدا بەغدا بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و بۆ مانگی ئایندەش ٧٠٠ ملیاری دیکە بەبێ گرفت بۆ هەرێم بنێردرێت.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بە کۆی گشتی بەغدا دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات، کە بۆ مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمە.

ئەوەخراوەتەڕوو، ئەوەی لە ئێستادا ماوەتەوە پرسی مووچەی سێ مانگی دیکەی فەرمانبەرانی هەرێمە، بەوپێیەی حکومەتی عێراق نیازی ئەوەی هەیە کە قەرزێکی دیکە بداتە هەرێم، بەڵام بڕی پارەکە بۆ یەک مانگ زیاتر نابێت.

ئامانجی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی فەرمانبەرانی هەرێمە، پێشتریش هەرێم داوای کردبوو کە یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە.

هاوکات، بەشێک لە پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق داوایان کردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بانکی تی بی ئایەوە دابەش بکرێت، سەرچاوەیەک لە بانکەکە ڕایگەیاند، ئامادەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکەن.

پەروەردە و گیانی بەرپرسیارێتی
پێت پەروەردە و گیانی بەرپرسیارێتی
دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دواخرا
دوات دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دواخرا
پەیوەندیدار