دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دواخرا



وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێکردنی خوێندنی باڵای دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای بۆ ٢٥ ی ئەم مانگە دواخست.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتىی پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە ١١ ی ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دواخرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “رۆژی چوارشەممە ٢٥ ی تشرینی یەکەم یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دەبێت”.

بۆ دابەشکردنی مووچە قەرزی دیکە بە هەرێم دەدرێت
پێشت بۆ دابەشکردنی مووچە قەرزی دیکە بە هەرێم دەدرێت
ئەردۆغان: بەردەوامدەبین لە هێرشەکان
دواتر ئەردۆغان: بەردەوامدەبین لە هێرشەکان
ەیوەندیدار