دیار نییە کەی کارەبای ماڵان دەبێتە پریپەید



بەهۆی دابەشنەکردن و گرانی نرخی سووتەمەنی خواست لەسەر کارەبا سێ هێندەکات، ئێستا ڕۆژانە نزیکی ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاووڵاتیان.

ئێستا وەزری پایزە، لەم وەرزەدا بەهۆی فێنکی کەشوهەوا خواست لەسەر کارەبا کەمی کردووە، سلێمانی پێویستی بە ٧٠٠ مێگاوات کارەبایە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا ڕۆژانە نزیکی ٢٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان، بەهۆی گرانی و نەبوونی سووتەمەنی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا دەبێتە سێ هێندە.

لەبارەی کارپێکردنی سیستمی پریپەید بۆ ماڵان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێستا لە ناوبازاڕ و ناوچەی پیشەسازی و بەشێک لە یەکە نیشتەجێبوونەکان سیستمی پریپەیدە، ئێستا سەرقاڵی کارکردنن لە ناوچەی پیشەسازی یەک تا سیستمی کارەباکەی ببێتە پریپەید.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیارنییە کەی سیستمی پریپەید بۆ هاووڵاتیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە سوودی بۆ هاووڵاتیان دەبێت تا کارەبا بەفیڕۆ نەدرێت، هاووڵاتی بەپێی ئەو کارەبایەی کە دەیکڕێت کارەبا بەکاردەهێنێت.

ئیسرائل،”١٥٠٠ تەرمی چەکدارانی حەماس لە ئیسرائیلن”
پێشت ئیسرائل،”١٥٠٠ تەرمی چەکدارانی حەماس لە ئیسرائیلن”
تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا چڕ کردووەتەوە
دواتر تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا چڕ کردووەتەوە
ەیوەندیدار