تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا چڕ کردووەتەوە



هێزەكانی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارییەكانی سوریا، هێرشەکانیان بۆ سەر گوند، شارۆچکە و شارەکانی رۆژئاوا چڕكردووەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سوریا كە سەر بە ئەنقەرەن، بە چەكی قورس بۆردوومانی گوند و شار و شارۆچكەكانی باكوری رۆژئاوای پارێزگای حەسەكەیان دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەكان، سوپای توركیا هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوا و حەسەكە دەستپێکردووە، لە ڕێگەی بۆردوومانی ئاسمانی و لە رەققە بە بۆردوومانی زەمینی پەلاماردانەکانیان دەستپێکردووەتەوە، چەند مووشەكێكیش لە عەین عیسا بەربوونەتەوە.

لە بەرامبەردا، هێزە سەربازییەكانی ئەنجوومەنی تەل تەمر بە بۆردوومانی مووشەكی وەڵامی پەلامارەكانی توركیا دەدەنەوە، هێرشە پێچەوانەكانیشیان لە ناوچەی “نەبع ئەلسەلام” چڕكردووەتەوە.

تا ئێستا ئاماری زیانە گیانییەكان بە دروستی دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ڕوانگەی سوری، لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی توركیا، منداڵێكی کوڕی ٩ ساڵان و منداڵێكی كچی تەمەن ١٠ ساڵان گیانیان لەدەستداوە،هاوكات منداڵێكی دیكە بە سەختی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی شاری رەققە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتەیەكیدا جەختیكردەوە ” لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە كوردییەكان لە عیراق و سوریا بەردەوامدەبن”.

دیار نییە کەی کارەبای ماڵان دەبێتە پریپەید
پێشت دیار نییە کەی کارەبای ماڵان دەبێتە پریپەید
خامنەئی: دەست و بازووی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر قەوارەی زایۆنی ماچ دەکەم
دواتر خامنەئی: دەست و بازووی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر قەوارەی زایۆنی ماچ دەکەم
ەیوەندیدار