ئیسرائل،”١٥٠٠ تەرمی چەکدارانی حەماس لە ئیسرائیلن”



ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، توانیویانە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باشوری وڵات لەدەوروبەری غەززە و سنوورەکان کۆنترۆڵ بکەنەوە.

ڕیچارد هیشت، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەواوی سنوورەکانی ئیسرائیل و تەلبەندە سنوورییەکانی نێوانیان لەگەڵ کەرتی غەززە کۆنترۆڵکراونەتەوە و تەرمی ١٥٠٠ چەکداری حەماس لە ناو خاکی ئیسرائیلدا بەجێماون و لەشەوی دووشەممەوە هیچ چەکدارێکی سەربە بزوتنەوەی حەماس نەهاتوونەتە ناو ئیسرائیلەوە و هێرشەکانیش بۆسەر پێگەکانیان بەرەدوامی هەیە.

لە دوو ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس، هێزەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە لە نێوان ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ چەکداری لیواکانی عێزەدین قەسام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دیواری سنووریان تێپەڕاندووە و سەرکەوتوو بوون لە دزەکردن بۆ ناو شار و گوندەکانی ئیسرائیل و هێرشیان کردووەتەسەر ٢٠ شار و شارۆچکە و ١١ سەربازگەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی سەدان شوێن و بارەگای بزوتنەوەی حەماسیان لەکاتی شەودا لەگەڕەکی ڕمالی شاری غەززە بەئامانج گرتووە و داوا لە هاوڵاتیان کراوە شارەکە چۆڵ بکەن.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەژێر ناوی “زریانی ئەقسا”ی بۆسەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و زیاتر لە ١٠٠٠ کەسی لەناوخاکی ئیسرائیلدا کوشت و سەدان کەسی دیکەشی بەدیل گرت.

هاوکات، حکومەتی ئیسرائیل و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لەوەڵامدا ڕایانگەیاند وڵات لەدۆخی شەڕدایە و ئۆپراسیۆنی “شمشێری ئاسنین”ی وەک وەڵامێک بۆ هێرشە سەربازییەکانی حەماس ڕاگەیاند و هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەزە و بزوتنەوەی حەماس دەستپێکرد و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە جەنگەکە بردەوامی هەیە.

لە سنووری سلێمانی سێ ساختەکار دەستگیرکران
پێشت لە سنووری سلێمانی سێ ساختەکار دەستگیرکران
دیار نییە کەی کارەبای ماڵان دەبێتە پریپەید
دواتر دیار نییە کەی کارەبای ماڵان دەبێتە پریپەید
ەیوەندیدار