ئیسرائیل داوا لە خەڵکی غەززە دەکات بەرەو میسر هەڵبێن



ڕۆژی سێشەممە، ماڵپەڕی عیبری “واینێت” بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی غەززە کردووە “هەڵبێن بۆ میسر”.

ڕیچارد هیچس، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “سوپای ئیسرائیل پێشنیاری بۆ دانیشتوانی فەلەستینی کەرتی غەززە دەکات، کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بەرەو میسر هەڵبێن”.

ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٧٠٤ کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بۆ ٧٠٤ کوژراو بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی سێ هەزار و ٩٠٠ بریندار هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جگە لەوەش ژمارەی ئاوارەکانی کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە بۆ زیاتر لە ١٨٧ هەزار و ٥٠٠ کەس زیادی کردووە.

کۆشکی سپی لەبارەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ “ئیسرائیل” وەڵامدەداتەوە
پێشت کۆشکی سپی لەبارەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ “ئیسرائیل” وەڵامدەداتەوە
سودانی بەسەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ڕووسیا
دواتر سودانی بەسەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ڕووسیا
ەیوەندیدار