سودانی بەسەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ڕووسیا



سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیادا چەند دۆسیەیەکی ئەمنی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتوی دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی دوو ڕۆژە بگاتە مۆسکۆ و لەوێ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، جگە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، چەند دۆسیەیەکی جێبایەخی هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن.

سودانی لە چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی ڕایگەیاند، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ڕووسیایە و دەربارەی چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئەوەی ئێران لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان لە نێویشیاندا بابەتە ئەمنییەکان بەردەوامن.

وتیشی: “پەیوەندییەکان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەردەوامن”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو ئێستا عێراق لەسەرجەم ئاستەکاندا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ناوچەکەدا و لەو دۆسیانەش ئامادە دەبێت کە دەتوانێت ڕۆڵی کارا و کاریگەی تێیاندا هەبێت.

ئیسرائیل داوا لە خەڵکی غەززە دەکات بەرەو میسر هەڵبێن
پێشت ئیسرائیل داوا لە خەڵکی غەززە دەکات بەرەو میسر هەڵبێن
فەرمانی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ دەرچوو
دواتر فەرمانی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ دەرچوو
ەیوەندیدار