کۆشکی سپی لەبارەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ “ئیسرائیل” وەڵامدەداتەوە



کۆشکی سپی دووپاتی کردەوە، دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە کە هێزی زەمینی بنێرێت، بەڵام بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەپارێزن.

جۆن کیربی، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا چاوەڕوانی داواکاری ئەمنیی زیاترە لە ئیسرائیل و هەوڵدەدات بە خێرایی هەموو شتێک دابین بکات کە پێویستی پێیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئەگەر پێویستمان بە پارەی زیاتر بێت بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئیسرائیل، ئەوا داوا لە کۆنگرێس دەکەین و واشنتۆن دەتوانێت لە یەک کاتدا پشتیوانی ئیسرائیل و ئۆکراینا بکات”.

جەختی لەوە کردەوە، ئەمریکا بەڵگەی یەکلاکەرەوەی لەبەردەستدا نیە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویان کردووەتەوە کە تاران ڕاستەوخۆ دەستی لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هەبێت.

لای خۆیەوە، ژەنەڕاڵ چارڵز براون، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا، هۆشداری بە ئێران-دا لە دەرئەنجامەکانی تێوەگلانیی لە قەیرانی ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە نایەوێت ململانێکان فراوانتر بێت.

ناوبراو بۆ کۆمەڵەیەکی بچووکی ڕۆژنامەنووس کە لەگەڵیدا سەفەر دەکەن بۆ برۆکسل ئاماژەی بەوەکرد، “دەمانەوێت پەیامێکی زۆر بەهێز بنێرین، نامانەوێت ئەم بابەتە فراوانتر بێت و ئەوەی گرنگە ئێران لەم پەیامە تێبگات و دەستوەردان لە دۆخەکەدا نەکات”.

سەرۆ قادر: ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری حەماس دەکەن پێشتر پشتگیری داعشیان دەکرد
پێشت سەرۆ قادر: ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری حەماس دەکەن پێشتر پشتگیری داعشیان دەکرد
ئیسرائیل داوا لە خەڵکی غەززە دەکات بەرەو میسر هەڵبێن
دواتر ئیسرائیل داوا لە خەڵکی غەززە دەکات بەرەو میسر هەڵبێن
ەیوەندیدار