بەهای دۆلار بەرزبووەوە



ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهای دینار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ یەک هەزار و ١٠٠ دینار دابەزیووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠١ ملیۆن و ٦١٢ هەزار دۆلاری خستە بازارەوە کە ٣٢ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە و زیاتر لە ١٦٨ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی حەواڵە بووە، هاوکات بەراورد بە دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی شەش ملیۆن دۆلار زیاتری خستووەتە بازاڕەوە.

لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا،١٠٠ دۆلار بە ١٥٩ هەزار و ٢٥٠ دینار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام دواتر بەرزبووەوە بۆ ١٦٠ هەزار و ٣٥٠ دینار.

دوێنێ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە هەر بانکێک دۆلار بەشێوازی کاش نەداتە هاوڵاتیان بە بیانوی بەرزبونەوەی نرخەکەی ڕووبەڕووی یاسایی دەکەنەوە.

پێشتریش، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چەند مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی بازرگانی ناوخۆیی و مامەڵەی داراییدا لەبری دۆلار دیناری عێراقی بەکاردەهێنرێت.

تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد
پێشت تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لەگەڵ ئاژەڵدا دەجەنگین و غەززە بە تەواوی گەمارۆ دەدەین
دواتر وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لەگەڵ ئاژەڵدا دەجەنگین و غەززە بە تەواوی گەمارۆ دەدەین
ەیوەندیدار