وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لەگەڵ ئاژەڵدا دەجەنگین و غەززە بە تەواوی گەمارۆ دەدەین



وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانیدا کەرتی غەززە بە تەواوی گەمارۆ بدرێت و ڕایگەیاند “ئێمە لەگەڵ ئاژەڵی مرۆیی دەجەنگین”.

ئەمڕۆ دووشەممە، یواف غالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەیی باشووری سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “فەرمانم داوە بە تەواوی گەمارۆ بخرێتە سەر کەرتی غەززە، نە کارەبایان دەبێت نە ئاو، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوکەوت دەکەین کە لەگەڵ ئاژەڵی مرۆییدا دەجەنگین”.

هەر ئەمڕۆ دانیال هیگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کەرتی غەززە بە تەواوی گەمارۆ دراوە و ڕێ بە هاتن و چوونی هیچ کەس نادرێت و وتیشی: “سەدان کەس لە ژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانانەدا نێژراون کە هێرشمان کردوونەتە سەر”.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە ماوەی سێ ڕۆژە گرووپەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەززەوە هێرشیان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ئیسرائیل دەستپێکردووە و بە پێی ئامارەکان زیاترە لە 700 ئیسرائلی کوژراون و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بە فەرمی جەنگی لە دژی کەرتی غەززە ڕاگەیاندووە و نزیکەی 400 فەڵەستینی لە ئاکامی بۆردومانەکاندا کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەرزبووەوە
بومەلەرزە پارێزگایەکی عێراقی هەژاند
دواتر بومەلەرزە پارێزگایەکی عێراقی هەژاند
ەیوەندیدار