تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند لەمڕۆوە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم واژۆی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان بۆ ژنێك کرا کە دایکی شەهیدە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو هەنگاوە لە ژێر ڕۆشنایی جیبەجێکردنی یاسای ژمارە (٣ ی ساڵی ٢٠١٩) و ڕێنمایی ژمارە (٧ی ساڵی ٢٠٢١)دایە.

سەرۆکی شارەوانی سوپاسی ئاڕاستەی لیژنە لاوەکییەکانی تەملیککردنی خانووە بێ تاپۆکان کرد و ڕایگەیاند، لێبوردووانە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی شارەوانیمان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کارەکانیان بۆ بەرژەوەندی و خزمەتی هاووڵاتییان.

پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
پێشت پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
بەهای دۆلار بەرزبووەوە
دواتر بەهای دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار