وێنە؛ لە لایەکی دیکەشەوە هێرش کرایە سەر سوپای ئیسرائیل



لەگەڵ ئەوەی شەڕی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، حزبوڵاش لە لوبنانەوە هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکی سوپای ئیسرائیل.

ئەمڕۆ یەکشەممە حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، بە مووشەك سێ پێگەی سوپای ئیسرائیلی لە کێڵگەکانی شەبعا کردووەتە ئامانج کە دەکەوێتە باشووری لوبنانەوە.

لە بەرامبەریشدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەدا، چەند پێگەیەکی حزبوڵای بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کردووە.

ئەم پێشهاتە چاوەڕوان نەکراوە لە کاتێکدایە کە شەڕی سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە ناوچە سنوورییەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە.

دوێنی بزووتنەوەی حەماس لە دوای هێرشێکی مووشەکی بەرفراوان، لە کەرتی غەززەوە هێرشی زەمینی کردە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی و مەدەنی ئیسرائیل و تا بەیانی ئەمڕۆ 300 کەس کوژراون و نزیکەی 1600ی دیکەش بریندارن، سوپای ئیسرائیلیش لە دوای هێرشەکەوە دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی غەززە و سەدان فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور: تورکیا دەست لە ماڵی خوداش ناپارێزێت
پێشت هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور: تورکیا دەست لە ماڵی خوداش ناپارێزێت
مووچەی مانگی ئەیلوول دابەشدەکرێت
دواتر مووچەی مانگی ئەیلوول دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار