دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەران ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە



دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەران ئەمڕۆ هەینی ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە، پڕۆژەی ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە پڕۆژەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانە، نەک کەسانی تازە هەڵتۆقیوی نەزان و پڕۆژە دز.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لەلامانە کە بیرۆکەی پڕۆژەکە هی دەستەکەمانە و پڕۆژەکە بەڕێز دکتۆر یوسف الکلابی نوسیویەتی داوای لەفراکسیۆنە کوردیەکان کردوە ئیمزای بکەن.

لەبەشێکی تری ڕونکردنەوەکەدا دەستەکە ڕایدەگەیەنن، ئاگاداری هەموو ئەوانە ئەکەین کە لەسەر دزینی بیرۆکە وکۆمێنت وهەوڵ وماندو بوونی کەسانی تر ئەژین و درۆ ئەهۆننەوە کە دەستبەرداری ئەو ئاکارە ناشیرین وقێزەونە ببن و نەبنە هۆکاری شکست پێ هێنانی پڕۆژەکەمان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمدایە.

 

ڕونکردنەوەکەی دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەران

 

ڕونکردنەوەی ڕاستیەکان

” دزی هەر دزییە، چ مێش ،چ گامێش ”

پڕۆژەی ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە پڕۆژەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانە

، نەک کەسانی تازە هەڵتۆقیوی نەزان و پڕۆژە دز.

دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی چەندین مانگە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کۆبونەوەو سەردانی چەندین کەسایەتی ناوخۆیی و پەرلەمانتاری خولەکانی پێشووی کردووە کە بەسوپاسەوە هاوکاربوون لەڕێکخستنی پەیوەندیەکانماندا و ڕاوێژمان پێکردوون.

بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لەلامانە کە بیرۆکەی پڕۆژەکە هی دەستەکەمانە و پڕۆژەکە بەڕێز دکتۆر یوسف الکلابی نوسیویەتی داوای لەفراکسیۆنە کوردیەکان کردوە ئیمزای بکەن.

ئەگەر شاسوار ڕاست ئەکات پڕۆژەکە پڕۆژەی خۆیەتی بۆچی پەرلەمانتارە بێدەنگەکانی لەناو پەرلەمان نقەیان لێوە نەهات؟

ئەگەر شاسوار عبدالواحد ڕاست ئەکات ئۆپۆزسیۆنە بۆچی ناوی مامۆستایان ناهێنێت کە زۆرباش ئەزانێت پڕۆژەکە پڕۆژەی مامۆستایان و دەستەی داکۆکیە ، لەکاتێکدا نەیارەکانی پڕۆژەکە دانیان ناوە بەڕاستیەکاندا لەڕێگەی پەرلەمانتارو سایتە جنێوفرۆشەکانیەوە

پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تاکە یەک دێڕ و وشەیان نەوتوە دوای پەسەندکردنی بودجە لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی موچە دزراو.

دەستەکەمان بە باشی زانی لە ٢٠٢٣/٩/٢٦ ئیمزا کۆکراوەکان بداتە دەست بەڕێز دکتۆر یوسف الکلابی ،بۆ ئەوەی بەرگری لەموچەی دزراومان بکات و پەرلەمانتارە کوردەکان بخاتە بەڕدەم تاقیکردنەوەیەکی ڕاستگۆییانە .

ئاگاداری هەموو ئەوانە ئەکەین کە لەسەر دزینی بیرۆکە وکۆمێنت وهەوڵ وماندو بوونی کەسانی تر ئەژین و درۆ ئەهۆننەوە کە دەستبەرداری ئەو ئاکارە ناشیرین وقێزەونە ببن و نەبنە هۆکاری شکست پێ هێنانی پڕۆژەکەمان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمدایە،هاوشێوەی تۆمارکردنی سکاڵا دژی پلەبەرزکردنەوە و پاشەکەوت بۆ موزایەدەیەکی حزبی هەرزان ، بەبێ ئەوەێ دیراسەی سکاڵاکەیان بکەن کە پێمان وایە دەسەڵات ، هاوشێوەکانی شاسوار بۆ لێدان لەهەر هەوڵێکی سەربەخۆ بەکاردەهێنێت.

ئەو نوسراوەی بەدەستیەوەیەتی ئەڵێ پڕۆژەی ئێمەیە ، ئەوان تەنها ئیمزایان کردووە نەک خاوەنی پڕۆژەکەبن.

بەڵگەی تەواومان لایە بۆ هەموو قسەکانمان.

دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان

وفەرمانبەران

هەینی ٢٠٢٣/١٠/٦

 

بەهۆی تەقینەوەی محاویلە کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت بەهۆی تەقینەوەی محاویلە کەسێک گیانی لەدەستدا
حەوت ڕۆژ پشوو لە عێراق ڕاگەیەندرا
دواتر حەوت ڕۆژ پشوو لە عێراق ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار